سێها ئۆکوش - دڵم کوژایەوە ( حەسرەت)
وەرگێڕان : دیار تاهیر
دڵم سوتا لەتاو حەسرەتت
سوتاو سوتا پاشان کوژایەوە
لەسەرەتادا فڕی بۆ ئاسمان
دواتر بەشکاوی کەوتە خوارەوە
نێوانمان شاخێکی بەفرینــە
حەسرەتم وەکو زستان لە باوەشمدایە
چەندین شتی مەحاڵ بەمێشکمدا دێت
هەزاران دەرد ڕوویداوە لەدڵی مندا
تۆ دەهاتی بەڵام ئێستا مەحاڵە بێیت
وە هەرگیز لە حاڵی منت نەپرسیوە
تۆ ناتوانیت برینەکانم ساڕێژ بکەیت
لەو کاتەوەی لێرە نیت دڵم کوژایەوە
فرمێسکی خوێناوی لەچاوانمدایە
حەسرەتم وەکو زستان لە باوەشمدایە
چەندین شتی مەحاڵ بەمێشکمدا دێت
هەزاران دەرد ڕوویداوە لەدڵی مندا
نێوانمان شاخێکی بەفرینــە
حەسرەتم وەکو زستان لە باوەشمدایە
هیچ ڕێگایەک بۆ پەیوەندیەکەمان نەمایەوە
کاتێک تۆ لێرە نەبویت دڵم مرد
کاتێک تۆ لێرە نەبویت دڵم مرد
Copyright Disclaimer
Under Section 107 of the Copyright Act 1976, allowance is made for 'Fair Use' for purposes such as criticism, comment, news reporting, teaching, scholarship, and research, Fair use is a permitted by copyright statute that might otherwise be infringing, Non-profit, educational or personal use tips the balance in favor of fair use.
Ещё видео!