بولبول ئەخوێنێ دایم
لە ناو گوڵ و گوڵزارا
تاریفی جوانیت دەکا
بە زولفی موشکل بارە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ
بە لەنجە دەمسوتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ ناخوێنێ
زاڵمە و ناماندوێنێ
هەی ئەڵێی لاڵی شەوقداری
لەناو عالەمدا، دیاری
خۆم قوربانی دوو دیدەو
بەرزی باڵای چناری
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ
بە لەنجە دەمسوتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ ناخوێنێ
زاڵمە و ناماندوێنێ
هەی ئەگەر بمکوژن لەسەر تۆ
هێشتا لای عالەم کەمە
چونکە ڕۆحی شیرینم
بۆ تو بۆتە زەمزەمە
یار دەڕوا، خۆی ئەنوێنێ
بە لەنجە دەمسوتێنێ
بێ ڕەحمە بۆچ ناخوێنێ
زاڵمە و ناماندوێنێ
![](https://i.ytimg.com/vi/2kMHFs2yEpk/mqdefault.jpg)