نەجمەدین غوڵامی
سروەی بەیان
ئامادەکردن: ابراهیم سیروان
..
تێکست
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری ڕەمزی ئینتیزاری
تۆ جریوەی دارستانی جێ ژوانی، جێژوانی
تۆ جریوەی دارستانی جێ ژوانی، جێژوانی
بۆ ئەستێرەی بەرزی ئاواتم سریوەی چەندە جوانی
گیانەکەم جاران کە ئەتوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی پڕ لە ماسی
پڕ لە ماسی زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە،ئاهـ نەماوە؟
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە،ئاهـ نەماوە؟
![](https://i.ytimg.com/vi/FNu64XdFELQ/maxresdefault.jpg)