زۆر سوپاس بۆ کاک وەرزێر هەموو کات سوود لە ڤیفیۆکانی وەرئەگرم 💐
نامەی بۆمن نوسیبوو
ڕابردوومان تێپەڕی
دڵداریمان هەمووی هەوەس بوو
منیش وەڵامم داوە
ڕاستە بۆتۆ هەوەس بوو
بەڵام بۆ من هەروەک نەفەس بوو
خۆزگە قەت نەتدەزانی
من شێتی یەک نیگاتم
وەک مشتە خۆڵێکی
هەمیشە وا لەژێری پاتم
خۆزگە لێدانی دڵم
دەنگی دڵی تۆ نەبوو
خۆزگە قەت پێم نەگوتبای
چاو و دڵ و عومرم هی تۆبوو
نوسیبووی هەرچی بوو تەواو بوو
نووسیبووم عومری من بەبا چوو
نووسیبوی ڕۆیشتی لە یادم
نووسیبووم منیش ڕەنجی فەرهادم
نووسیبوی لە دڵم هەوەس مرد
نوسیبووم دڵم لە قەفەس مرد
خۆزگە هەرگیز نەمدەفرۆشت
گیانم بە چاوەکانت
خۆزگە هەرگیز نەمخواردبا
بە سادەیی فریوی قسەکانت
خۆزگە لێدانی دڵم
دەنگی دڵی تۆ نەبوو
خۆزگە قەت پێم نەگوتبای
چاو و دڵ و عومرم هی تۆبوو
نامەی بۆ من نووسیبوو
عەشق هەموو ی درۆیە
تەنیا قسەی شیعر و داستانە
منیش وەڵامم داوە
ڕاست لای تۆ درۆیە
بەڵام لای من تێکەڵ بە گیانە
خۆزگە هەرگیز نەمدەفرۆشت
گیانم بە چاوەکانت
خۆزگە هەرگیز نەمخواردبا
بە سادەیی فریوی قسەکانت
خۆزگە لێدانی دڵم
دەنگی دڵی تۆ نەبوو
خۆزگە قەت پێم نەگوتبای
چاو و دڵ و عومرم هی تۆبوو
![](https://s2.save4k.ru/pic/KDRDseFtNxI/mqdefault.jpg)