(فَلَمَّا وَضَعَتۡهَا قَالَتۡ رَبِّ إِنِّی وَضَعۡتُهَاۤ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا وَضَعَتۡ وَلَیۡسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖ وَإِنِّی سَمَّیۡتُهَا مَرۡیَمَ وَإِنِّیۤ أُعِیذُهَا بِكَ وَذُرِّیَّتَهَا مِنَ ٱلشَّیۡطَـٰنِ ٱلرَّجِیمِ)
[سورەت آل عمران 36]
تەفسیری کوردی پوختەی قورئان
جا کاتێک که سکه‌که‌ی دانا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم خۆ من کچم بوو به‌ڕاستی خوا زاناتره به‌وه‌ی که بوویه‌تی کوڕیش وه‌ک کچ نی یه وه بێگومان منیش ناوم نا مه‌ریه‌م وه من خۆی و نه‌وه‌ی ئه‌پارێزم به تۆ له شه‌یتانی ده‌رکراو.
تەفسیری کوردی ڕێبەر
[فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى] كاتێك كه مناڵه‌كه‌ی بوو بینی مناڵه‌كه‌ی كچه وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه كچه، خه‌فه‌تی لێ خوارد [وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ] كه ئه‌مه‌یان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه كه خوای گه‌وره خۆی باشتر ئه‌زانێ چی بووه واته: بۆ به‌گه‌وره‌زانینی مه‌ریه‌مه كه مه‌ریه‌م كچێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه [وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى] دایكی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕ وه‌كو كچ نیه واته: كچ ناتوانێ خزمه‌تی مزگه‌وت بكات [وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ] وه من ناوم ناوه به مه‌ریه‌م [وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (36)] وه من په‌نای خۆى و نه‌وه‌كانیشی ئه‌گرم به تۆ له شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو و ڕه‌جم كرا‌و، خوایه خۆی و نه‌وه‌كانی بپارێزه، خوای گه‌وره دوعاكه‌ی قبووڵ كرد‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هیچ منداڵێك نیه له دایك بێت ئیلا شه‌یتان ئازارى ده‌دات بۆیه به گریانه‌وه له دایك ده‌بێت ته‌نها عیسى و - صلی الله علیه وسلم - دایكى نه‌بێت.
تەفسیری کوردی ئاسان
به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه، (خۆ ئاشکرایه) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.
تەفسیری کوردی ڕامان
{٣٦ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنثَىٰ } ئەوسا کە منداڵەکەى دانا‌و، دیتى کچە» دیارە ئەویش بە تەماى کوڕ بوو» وتى: ئەى پەروەردگارم ! داواى لێبوردنت لێدەکەم، ئەوا من کچم بووە!! بە کەڵکى مجێورى نایەت { وَاللَّـهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ } خۆ خواش خۆی چاکتر خەبەردارە لەوەى دیویە، دەزانێ پلەى ئەو کچەى ئەو دیویە «لە زۆر کوڕان باشتر‌و چاکترە» {وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنثَىٰ ۖ } دیارە ئەوکوڕە ئەو داواى دەکرد وەک ئەم کچە نییە دیویەتى، چونکە لەم کچەدا گەورەترین موجیزە ئەبینێ {وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ } حەننەى دایکى مەریم وتى: بەراستیى من ناوم ناوە مەریەم لەزمانى ئەواندا بەواتاى: خواپەرستیار {وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ } وە من خۆیشى و زارۆکەیشم بەتۆ سپارد، تالە شەڕى شەیتانى نەفرین لێکراو پارێزراوو دووربن، واتە: هەرچەند بۆ مجێورى ناشێت، بەڵام با هەر خەریکى خواپەرستیى بێت، خوایش بیپارێزێ .
![](https://i.ytimg.com/vi/UccuqDbVuSs/maxresdefault.jpg)