لەم ڤیدیۆیەدا دەرکەوێت کە مەلا شوان کوردی، کە مەلایەکی بەناو کوردە چووەتە ناو گروپی تیرۆریستی داعشەوە، قسە لەگەڵ ئەم داعشە دەکات کە سەیارەیەکی پڕ تی ئێن تی پێیەو دەیەوێت بیبات بە پێشمەرگەدا بیتەقێنێتەوە.
بەپێی بەدواداچوونی نیشان پرێس پێدەچێت ئەم سەیارەیە ئەوەبێت کە پێش چەند رۆژێک لە هەفتەی رابردوو لەباشوری کەرکوک لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لە دوورەوە بە ئاڕ پی جی تەقێندرایەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا مەلا شوان ئەم داعشە دەنێرێت تاکو خۆی بە پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە پێشترو پێش ئەوەی بگاتە لای هێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی دۆزەخیان کرد.
Ещё видео!