من ڕەنجدەرم
شیعر : مامۆستا ناسر ڕهزازی
ئاهەنگ : مامۆستا ناسر ڕەزازی
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم
ئەم بانگەوازەی کوردستان
ئەگەیەنم به گشت جیهان
وەرن شۆڕش گەرمه یاران
به ڕابەری کرێکاران
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆشگێر و کۆڵنەدەرم
قەد مەترسن لە تێکۆشان
تا کوو بگەین بە ئامانجمان
ئەو کەسەی لە مردن ترسا
لە کاروانی خەبات جێما
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆشگێر و کۆڵنەدەرم
ئەڵێم به زۆرداری خوێن ڕێژ
دەروونم دڵی سزا کێش
قایم ترم لە پەت ئاسن
بۆیە بێباکم لە مردن
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆشگێر و کۆڵنەدەرم
ئەی مل کەچانی ترسەنۆک
وەک ئێوە نایەمە سەرچۆک
سڵ ناکەم لە مەرگ و نەمان
گیان بەخت ئەکەم لە ڕێی ئینسان
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم
شۆشگێر و کۆڵنەدەرم
Ещё видео!