تۆ بەهێزی نامری
✍: حەمە عەزیز
🎙:سروودی نەجمەدین غوڵامی
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرن ئاگر هەڤاڵە ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ به‌هێزی نامری، مردن له ئاستا کۆیله‌یه
چونکه گیانی تۆ دروشمه، بانگه‌وازه، ڕێگه‌یه
تۆ چیای ده‌نگدانه‌وی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی
بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رده‌می ٨بووژانهوهی
تۆ چریکه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ هه‌تاوی خۆری سوور
زایه‌ڵه‌ت باستێلی ڕووخاند دژ به ئه‌فسانه‌ی سنوور
تۆ وزه‌ی بوونی ته‌بایی و چونیه‌کیی چینایه‌تیت
به‌ڵگه‌نامه‌ی شایی مه‌رگی سیسته‌می کۆیلایه‌تیت
تۆ قوتابخانه‌ی قوتابی نیری تازه‌ی سه‌نگه‌ری
وه‌ک هه‌وێن بۆ شۆڕشی نوێ مه‌شخه‌ڵی داهێنه‌ری
تۆ که‌سێکی بۆ مرۆڤی ئه‌م زه‌مینه وه‌ک برای
وه‌ک پرۆژه‌ی بۆ هه‌ژاران خه‌ونی داهاتووی، چرای
تۆ ئه‌ژیت هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی بێ گومانم نامرن
چونکه کوانووی وانه‌کانت چاوگێکی ئاگرن
Ещё видео!