ناوی چارەنوسی لێ مەنێ
جیابوونەوە کەمتەرخەمی تۆبوو
ھەمیشەیەکێک کەم ئەھێنێت
ئەم جارە نۆرەی تۆبوو
ھەستی غەریبانەی گریانەکانم
ئەگەرچی زۆر دووبارە بۆتەوە
بۆتۆ کەدڵت نیە ئەبێت وازی لێ بێنم
ئەگەر ڕێکەوت لەخەڵوەتدا
کەوتیتەوە بیری ڕابردوو
بزانەکەچیم بەسەرھات
ڕۆژێک بەسەر تۆش دێت
ئەگەر دووبارە تۆم بینیەوە
شەرم لەخۆت مەکە
ژیان ئەمەیە ئەزیزم
یەکێک ئەڕوات یەکێک دێت
لەبەرئەمەیە دوای تۆ دڵم بەکەس نەداوە
بەڵێ بەقسەی تۆ من گەمژەیەکی سادەم
زووباوەڕئەکەم ھەرکەسێک ھەر شتێک ئەڵێ
بەڵام بیرت بێت ئەم ڕۆژانە تێئەپەڕن
ڕۆژێ دێ تۆ باجی ئەم دڵە شکاوەم ئەدەی
بەجۆرێک بەدوامدا ئەگەڕێیت
بەڵام چی تر من نابینین
![](https://i.ytimg.com/vi/wYZuIXQGCZ4/mqdefault.jpg)